په‌ناگه‌ی باوه‌ڕداران
په‌ناگه‌ی باوه‌ڕداران
كۆمه‌ڵێك له ویرد و نزاكانی
قورئانی و پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علی وسلم) و
ناوه جوانه‌كانی خوای گه‌وره
دانانی: د. یونس سعید حسین
وه‌رگێڕانی: لاله نه‌قشبه‌ندی
بڵاوكار: ته‌فسیر - هه‌ولێر
ئه‌م كتێبه:
ویرد و نزاكانی قورئان ونزاكانی پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) و ناوه پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره ﷻ ، جگه له‌وه‌ی چه‌ند سوچێكی ژیانی مرۆڤ ده‌گرنه‌وه‌و هه‌ركامیان به‌جۆریك شاڕێگه‌ی به‌ندایه‌تی و په‌رستنی په‌روه‌ردگار دیاری ده‌كه‌ن، له ڕاستیدا ده‌بنه په‌نایه‌كی هێمن و بێخۆف له شه‌یتانه‌كانی ئینس و جین و هه‌روه‌ها بیروبۆچونه نه‌شیاو و ناڕه‌واكان. له‌گه‌ڵ گیرۆده‌یی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و نزایانه‌و ناسینی دروستی ناوه پیرۆزه‌كانی په‌روه‌ردگار ﷻ مرۆڤ پاداشتێكی زۆر بۆ خۆی له هه‌ردوو جیهاندا مسۆگه‌ر ده‌كات و پله پایه‌ی لای خوا به‌رزده‌بیته‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ په‌یڕه‌وی بێخه‌وشی خواوه‌ند ببێ و خۆی به هه‌ژاری باره‌گای خوا بزانێ وله ڕۆشنایی ئه‌واندا گه‌شه‌بكات، چونكه ئامانج له خه‌ڵقی ئه‌و ته‌نها به‌ندایه‌تی كردنه بۆ خوای گه‌وره ﷻ واتا ( التوحید).
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق