پارادۆكسی نووسین
پارادۆكسی نووسین
نوسینی ربیع جابر
وه‌رگێڕ شوان احمد
چاپی دووه‌م 2016
بڵاوكار ئه‌ندێشه سلیمانی
(ڕه‌بیع جابر) له نه‌سلی ئه‌و نوسه‌رانه‌یه كه ده‌بێت چه‌ند جارێك وتاره‌كانی بخوێنیته‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌رجارێك له خوێندنه‌وه‌یدا به‌ر دونیایه‌ك له زانیاری نوێ له‌مه‌ڕ نوسه‌رانی دونیا‌و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ویت، (جابر)ی ئه‌وه‌نده قوڵ ده‌نوسێت كه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر وتارێكدا مرۆڤ په‌لكێشی ناو دونیا تایه‌به‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌كات. بۆیه به‌بڕوای من خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نوسه‌ره لاوه بۆ ئێستای دونیای نوسینی ئێمه گرنگه‌و ته‌مانا ئه‌كه‌م هاوڕێ زمانزانه عه‌ره‌بیه‌كانمان له داهاتودا ڕۆمانه‌كانی ئه‌م نوسه‌ره وه‌ربگێڕنه سه‌ر زمانی كوردی تا ئێمه‌ی خوێنه‌ری كورد بێبه‌ش نه‌بین له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م نوسه‌ره‌و زیاتر‌و باشتریش بیناسین. چونكه وه‌ك( مه‌ریوانی وریا قانع) ده‌ڵێت” كتێب ئینسان ده‌كاته بوونه‌وه‌رێكی خه‌یاڵكراوه، عه‌قڵانی ڕه‌خنه‌ی و پرسیاركه‌ر. واته ده‌ی كاته كه‌سێك فێرببێت خۆی باشه له خراپه، ڕاست له هه‌ڵه، جوان له ناشیرین جیابكاته‌وه، خۆی ببێت به سه‌ردارو چاوساغی خۆی و پێویستیه‌كی ئه‌وتۆی به چاوساغه ده‌ره‌كییه‌كان نه‌بێت.سوپاسی زۆر بۆ (شوان ئه‌حمه‌د)ی وه‌رگێڕ كه به زمانه پاراوه كوردییه به‌م نوسه‌ره‌و به‌م به‌رهه‌مه ناوازانه‌ی ئاشناكردین. چاوه‌ڕین له ئاینده‌دا كتێبی زیاتری ئه‌م نوسه‌ره بخوێنینه‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق