بیرکاری لە چەند خولەکێک
بیرکاری لە چەند خولەکێک
نووسینی: پول گلیندینینگ
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: ئوسامە تحسین پیرباڵ
ئەتوانم بڵێم؛ نزیکەی 70 لە سەدی مەعەریفەی بیرکاری لە خۆگرتووە، وەک نووسەریش خۆی باسی ئەکات. لەگەڵ ئەمەش، پەڕتووکەکە جگە لەوەی ئاشنات دەکات بە هەندێ بابەت و چەمکی زۆر گرنگ لە دەستکەوتە کۆن و نوێیەکانی بیرکاری، کێشە بیرکارییە شیکارنەکراوەکانیشت پێ دەناسێنێت، ئەو کێشە-پرسیارانەی کە تا هەنووکە شیکار نەکراون، وەک: گریمانەی ڕیمان، کێشەی ژمارە خۆبەشەکان... هتد. وەرگێڕان یان نووسینی پەڕتووکێک لەبارەی بیرکارییەوە، ئەگەرچی زۆر سانا و ئاسانیش بێت لە ڕووی ناوەرۆکەوە، بەڵام کارێکی گران و تاقەتپڕوکێنە، چونکە ئامادەکارییەکی پێشوەختەی باشی گەرەکە و، هیچی لە بەهرەیەک کەمتر نییە، کە ئەم بەهرەیەش، تاقیکردنەوە و مەشقی زۆری پێویستە، جیا لەمەش، تا ئێستا لە زمانی کوردیدا، هیچ کارێکی وەها نەکراوە لەسەر زانستێکی ڕووخسارەکی وەک بیرکاری، نە وەک وەرگێڕان، نە وەک نووسین و دانانی پەڕتووک بە زمانی کوردی؛ لە ئاستێکی تۆزێک باڵا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق