الاثنين، 30 يناير 2023

بۆچی کەسانی دەوروبەرت گەمژەن؟

بۆچی کەسانی دەوروبەرت گەمژەن؟



بۆچی کەسانی دەروبەرت گەمژەن؟
نووسەر: د. شریف عرفە
وەرگێڕانی: علي عبدالباسط
بە جوانترین کوالیتی و بەرگی مجلد لە خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما بەردەستە .
لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی بواری گەشەی خۆیی لە وڵاتانی عەرەبیدا
پێشەکییەکی کورت
نووسەر زۆر بە زیرەکانە چەند بابەتێکی گرنگی بواری خود پێگەیاندن کۆدەکاتەوە و ئەو زانیارییانەی لە هەر بەشێکی ئەم کتێبە بەدەستت دەکەوێت و هەر بەشێکی تەواو دەکەی، هەست دەکەی کۆمەڵێک زانیاریت کۆکردۆتەوە کە یەکسانە بە بەشێکی درێژی کتێبەکانی تر، کە قسە لەسەر هەمان بابەت دەکات.
بابەتەکان لە ڕوانگەی زانستی دەروونناسییەوە باسکراون، بەڵام بە شێوازێکی زۆر سادە. بۆیە خوێندنەوەی زۆر ئاسان دەبێت و خێرا کتێبەکە دەخوێنیتەوە و کاریگەری لەسەرت جێدێڵێت.
جگە لەوەش، نووسەر خۆی وێنەکێشی کاریکاتێرییە، بۆیە دەبینیت نموونەکان و ڕوونکردنەوەی بابەتەکان، وێنەیەکی کاریکاتێری گاڵتەئامێزی لەگەڵدایە، بۆیە تەنها چێژ لە نووسراوەکانی نابینیت، بەڵکو چێژ لە وێنەی پڕ مانای کاریکاتێریش دەبینیت.
دوای خوێندنەوەی ئەو کتێبە
قەناعەت پێهێنان لەڕێگەی قسەکردن لەگەڵ مێشک و تێگەیشتنی دەروونی مرۆڤ دەبێت، بەڵام سەرەتا، پێویستە توانای ئەوەت هەبێت لە دەروونی خۆت تێبگەیت، ئایا کەسێک هەیە هەست بکەی کە گەمژەیە؟ هەر بەڕاستی گەمژەیە؟ یاخود تەنها لە خێزانێکی تر، لە ژینگەیەکی تر، لە شوێنێکی تر و بەشێوازێکی تر قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی تێپەڕاندووە؟ بۆیە یەکێک لەو کاریگەرییانەی ئەو کتێبە لەسەرت دروست دەکات، ئەو توانایە بەدەست دێنێت، توانای باشتر بینینی ناخی خۆت، دواتر باشتر بینینی ناخی "کەسانی دەوروبەرت".



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Recent Comments

KurdpdfBook




کۆمێنتەکان

پەیوەندی

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *