الخميس، 11 أغسطس 2022

دایك

 دایك 






ڕۆمانی (دایک)ی ئەلێکسی پیسکۆف ناسراو بە "ماکسیم گۆرکی" ( کە گۆرکی بە مانای تاڵی دێت، ئەمەش وەك هێمایەك بۆ زیانی تاڵی ئەم نووسەرە).
ئەم رۆمانە لە سەرەتای سەدەی بیست لە ساڵی ١٩٠٦.ز پە چاپ گەیەنراوە یەکێکە لە ڕۆمانەکانی نووسەری بەناوبانگی روسیا (ماکسیم گۆرکی)، بەشێوەیەکی گشتی ئەم ڕۆمانە باس لە شۆرش و یاخیبوون دەکات لە سەردەمی دیتکاتۆریەتدا، یاخی بوون و سەرەتای سەرهەڵدانی رێبازی سۆشیالیزم لە روسیای سەدەی بیستد. باس لە بوێری چەند گەنجەکێ خوێن گەرم دەکات کە هیوا و ئامانجیان ڕزگار کردنی خەڵکە لە نا عەدالەتی بەجۆرێك پێیان وایە کە دەبێت دایکان، بۆ بەرقەرار بوونی یەکسانی، منداڵەکانیان بەرەو مەرگ ڕەوانە بکەن. هەروەها دەڵێن "دەبێت ئێمە بمرین بۆ ئەوەی خەڵك زیندوو بێت. دەبێت هەزاران کەس بمرێت تاکو بە میلیۆنان مرۆڤ لەسەر زەوی مافی ژیانیان پێ بدرێت." هەروەها حەقیقەت هەرگیز زیندانی ناکرێت.
ئەوەی کە ڕۆمانەکەی ناوازەتر کرددوە ئەوەیە کە لە پاڵ هەستی یاخیبوون و شۆڕشگێریدا؛ گەنجەکان هێشتا هەستی خۆشویستن و عیشق لە دڵ یاندا چەگەرە دەکات، بەڵام ئەمادەن لەبەر بەدیهێنانی ئامانجەکەیان هەممو جۆرە قوربانیەك بدەن لە نێوانیشا خۆشەویستەکەیان وەکو دەڵێت "لەبەر ئەو ژیانە ئامادەم هەر کارێك بکەم، ئەگەر پێویست بکات دلم دەردێنم و دەیخەمە ژێر پێم".

لە باسی ترس لە حکومەتە تۆتالیتاری و دیکتاتۆرەکەی تێسارك دا پاڤڵ بە دایکی دەڵێت "لە بەر ئەو ترسە بێ مانایە ئێمە خەریکە لەناو دەچین، فەرمانڕەواکانیش ئەم ترسەی ئێمە دەقۆزنەوە و باش دەزانن ئەو کاتەی خەڵك بترسن، وەك دارتووس لە ناو زەلکاودا دەڕزن،" شۆڕسگێڕەکان پێیان وایە بۆ ڕزگار بوون لەم ترسە بەدیهێنانی ئازادی و دادپەروەری دەبێت سەرەتا مێشکی خەڵك چەکدار بکەن پاسان دەستیان؛ چوونکە پاڤڵ پێیوایە کە تەنیا عەقڵە مرۆڤ ڕزگار دەکات.
سەڕەڕای دوور خستنەوەی شۆرشگێڕەکان بۆ سیبیریا تەنها لە پێناو داواکردنی مافەکانیان، بەڵەم هێشتا پێیان وابووە کە دەبێت جیاوازی هەبێت لە نێوان شۆڕشگێڕەکان و دیکتاتۆرەکان و دەبێت میهرەبانی وەك چەکێك بەکار بهینن. "جیاوازی نێوان ئێمە و دوژمنەکانمان دەبینی، کاتێك یەکێك لە ئێمە لە کەسێك دەدات، لەو کارەی خۆی بێزارە و هێڵنج دەدات، بەڵام ئەوان بی بەزەییانە هەزاران کەس دەکوژن و بێ ئەوەی بیریشی لێ بکەنەوە."
لە بەشێکی کتێبەکە باس لە ڕۆڵی پیاوانی ئایینی دەکات لە بەرداوم بوونی ئەم ستەم زوڵمە چونکە پاڤڵ بە دایکی دەڵێت " من بادی ئەو بەخشندە و میهرەبانە ناکەم کە ئێوە باوەڕتان پێیەتی. مەبەستم ئەو خوایە بوو کە قەشەکان وەك قامچی بەسەر سەرمانەوە ڕایانگرتووە و بەوە هەڕەشەمان لێ دەکەن و بە ناوی ئەو' دەیانەوێت خەڵك ناچار بکەن گوێڕایەڵی ئیرادەی ستەمکارانەی چەند کەسێك بن." کاتێك خەڵکی فەقیر سەردانی کڵێسایان کردووە بۆ ئارامبوونەوەی روح ئەوان دەیانبینی کە مەسیح لەناو زێڕ و زیو قوماشی گرانبەهایە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Recent Comments

KurdpdfBook




کۆمێنتەکان

پەیوەندی

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *