السبت، 20 أغسطس 2022

كه‌مینه‌كان وڕۆڵیان له‌ ئاژاوه‌و كه‌وتنی ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیه‌كاندا

 كه‌مینه‌كان وڕۆڵیان له‌ ئاژاوه‌و كه‌وتنی ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیه‌كاندا





كه‌مینه‌كان وڕۆڵیان له‌ ئاژاوه‌و كه‌وتنی ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیه‌كاندا

نووسه‌ر: كاروان رشید محی الدین
بڵاوكار: كتێبخانه‌ی بێخود
چاپی یه‌كه‌م 2014

به‌ئاوڕدانه‌وه‌مان له‌ مێژووی ئیسلامی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هیچ كات زۆرینه‌و كه‌مینه‌ نه‌كراوه‌ به‌ پێوه‌ر، ئه‌وه‌ ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ درۆزنه‌ی ڕۆژئاوایه‌ به‌ یاسایه‌كی ده‌ستكردی مرۆڤه‌كان دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه‌ ده‌سه‌پینیت  و كه‌مینه‌كان ده‌كاته‌ ژێرده‌سته‌و، بیانو ده‌داته‌ عه‌لمانیه‌ دارده‌سته‌كانی خۆیان تا بكه‌ونه‌ وێزه‌ی خه‌ڵك و قه‌سابخانه‌ بنێنه‌وه‌.
ئه‌وه‌ش دادگه‌ری په‌یامه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاره‌ سه‌لاحه‌دینێكی ئه‌ییوبی كوردزوبان ده‌كاته‌ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی و پێشڕه‌وایه‌تی جه‌نگی دژه‌خاچپه‌رستان ده‌كات و له‌ قوڕیان ده‌نێت. ئه‌وه‌ش ئیمامی ئیبن ته‌یمییه‌و ئیبن خه‌له‌كان و ئیبن سه‌ڵاحی شاره‌زووری و...كه‌له‌نه‌ته‌وه‌ شیرین و ئیسلام دۆسته‌كه‌ی كورد بوون و هه‌مان كات ده‌ستی باڵایان هه‌بوو له‌ به‌ئاگاهێنانه‌وه‌و ئاراسته‌كردنی ئوممه‌تی ئیسلامیدا. ئه‌وه‌ش تاریقی كوڕی زیادی ڕزگاركه‌ری ئه‌نده‌لوسه‌، كه‌ له‌ به‌ربه‌ره‌كان بوو، ئه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئیمام تیرمزی و نه‌سائی و ئه‌بوداود و .... خۆ ئه‌مانه‌ هیچیان عه‌ره‌ب نه‌بوون، به‌ڵام له‌ زانستی فه‌رمووده‌ناسیدا گه‌یشتنه‌ لوتكه‌...



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Recent Comments

KurdpdfBook




کۆمێنتەکان

پەیوەندی

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *