تیۆری فستق
نووسينی: فەهد عامر ئەحمدی
وەرگێڕانی: ئاودێر ئەحمەد قەمتەرانی
چەند بنەمايەکی جوان لە کتێبی تيۆری فستق نظرية الفستق:
تۆ ناچار نيت ڕێز لە هەموو کەسێک بگريت، بەڵام لەسەرت پێويستە کە بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو کەسێکدا بکەيت.
وازهێنان لە خاڵێکی خراپ، باشترە لە زيادکردنی خاڵێکی باش.
ئه و شتانەی کە لە داهاتوودا لەسەريان پەشيمان دەبيتەوە، هەمان ئه و شتانەن کە لە ئێستادا بەشەرم و دوودڵيەوە ئەنجاميان دەدەيت.
سەرکەوتن هێندەی پەيوەستە بە بەردەواميەتی، هێندە پەيوەست نيە بە چەنديەتی.
کە نەتزانی بۆ کوێ دەچيت گشت ڕێگاکانت بە (هيچ) کۆتاييان دێت.
ئێمە زادەی ئه و بيرکردنەوانەين کە سەبارەت بە خودی خۆمان هەمانە.
ڕازيکردنی هەموو خەڵک ئامانجێکە هەرگيز نايەتە دی.
پێش ئەوەی چێژی وەرگرتن بکەيت، هەوڵبدە چێژ لە بەخشين وەربگريت....
کتێبی تيۆری فستق نظرية الفستق لە نوسينی (فهد عامر الأحمدي) يەکێکە لە کتێبە ناوازەکانی بواری گەشەپێدانی مرۆيی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق