شه‌یخی ئیسلام ئیبنوته‌یمییه سوارچاكی مه‌یدانی بانگه‌واز و چاكسازی
شه‌یخی ئیسلام ئیبنوته‌یمییه
سوارچاكی مه‌یدانی بانگه‌واز و چاكسازی
إبراهیم محمد العلی
وه‌رگێڕانی: حه‌سه‌ن بابه‌كر
بڵاوكار: نووسینگه‌ی ته‌فسیر - هه‌ولێر
چاپی: دووه‌م 1437 - 2016
ئیبنوته‌یمییه‌ی حه‌ڕرانی، كه له سه‌ده‌كانی حه‌وت و هه‌شتی كۆچی ژیاوه، زانایه‌كی شاره‌زا و پایه‌به‌رزی ئیسلام و موجته‌هیدێكی ڕه‌هابووه، ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر ڕانواندووه، ئاڵاهه‌ڵگری چاكسازی و داهێنان و نوێ بوونه‌وه بووه، له به‌رانبه‌ر بیروڕاو تێڕوانینی پێڕ و تاقم و مه‌زهه‌به لاده‌ره‌كان و سته‌م و داگیركاری ته‌تاردا، هه‌ڵوێستی شیاو و مه‌ردانه‌ی هه‌بووه، فه‌رمانی به چاكه‌و ڕێگری له خراپه كردووه و ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی زانیبێ، بێ سڵه‌مینه‌وه له چوارچێوه‌ی قورئان و سوننه‌تدا گووتوویه‌تی و له لۆمه‌ی لۆمه‌كاران نه‌ترساوه.
زانیاری ناوبراو به ئه‌ندازه‌یه‌ك فراوان و جێی متمانه بووه، كه موسڵمانان له زۆر شوێنی ئه‌م سه‌رزه‌مینه، به جیوازی ڕه‌نگ و ره‌گه‌ز و زمان نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به فیقهییه‌كانه‌وه، سوودیان له به‌رهه‌مه‌كانی بینیوه و به‌ڕێزه‌وه سه‌یریان كردووه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌سانێكی نه‌شاره‌زا به كه‌سایه‌تی ئه‌و زانا گه‌وره‌یه هه‌ن، له نزیك و دوور، قسه‌ی ناشایسته به‌رانبه‌ری ده‌ڵێن، كه له‌بری ئه‌وه ده‌بوایه له ڕوی زانیاری شاره‌زاییه‌وه، كه‌سه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنن و به‌رانبه‌ریان هه‌ڵویست بنوێنن و تفه‌نگ به تاریكییه‌وه نه‌نێن، چونكه هه‌موو كه‌سێك له قیامه‌تدا بارمته‌ی قسه و كرده‌وه‌كانییه‌تی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق