الخميس، 2 يونيو 2022

ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ دووی خۆی ده‌گه‌ڕێت

 ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ دووی خۆی ده‌گه‌ڕێت 




 ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ دووی خۆی ده‌گه‌ڕێت 

لە دووتوێی ئەم پەرتووکەدا چیرۆکی ژیانی پڕئازاری (نیلۆفەر) خاتوون دەخوێننەوە، ئەو لە درێژەی گێڕانەوەی سەرگوزشتەی ژیانیدا دەڵێت: شۆرەت و ناوبانگ دەرکردن بەزوویی دەرگای خۆی لێکردمەوە و منی بێ ئەزموونی خستە داوی خۆیەوە، کەسێکیشم نەبوو ئاگای لێم بێت و ڕێی ڕاستم نیشان بدات.
تاجی شاجوانیی ڕۆحی کوشتم و باوەڕەکەمی ڕووخاند، ڕاوچیانی مرۆڤ هەموو شتێکیان پیس کردم، کاتێک لە تاوانەکانم دەڕوانم و دەبینم کچی باوکێکی شەهید و دایکێکی پاک و بێگەردم، قێزم لەخۆم دێتەوە.
ئیدی دەمەوێت بەدوا کیانی ڕاستەقینەمدا بگەڕێم و خۆم بدۆزمەوە، تا لەڕووم بێت داوای لێخۆشبوون لە خوای خۆم بکەم.
ئێوە دەڵێن چی ئایا نیلۆفەر لە گەشتی گەڕان بەدوای خودی خۆیدا سەرکەوتوو دەبێت؟ ئایا دەتوانێت بڕیاری خۆی بدات و بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بێت؟
ئایا دەتوانێت دەست بە ژیانێکی نوێ بکاتەوە؟
بۆ زانینی سەرەنجامی ڕووداوەکان لەم گەشتی خوێندنەوەیەدا لەگەڵمان بن.


وەرگێڕ: محەمەد خالید
داڕشتنەوە: دڵپاک قادر
ساڵی دەرچوون:
2011





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Recent Comments

KurdpdfBook




کۆمێنتەکان

پەیوەندی

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *