کچی خۆرهەڵات
ناوی پەرتووک: کچی خۆرهەلات
نووسینی: خالید ئێرتوغروڵ
وەرگێڕانی: شەیدا علی
نووسینی: خالید ئێرتوغروڵ
وەرگێڕانی: شەیدا علی
دەربارەی ئەم کتێبە:
وەكو خوێنەرێكی ئەم پەرتووكە پێتان دەڵێم: ئەگەر دەتانەوێت چیرۆكێكی پڕپەند و ئامۆژگاریی ڕاستەقینە بخوێننەوە بفەرموون ئێوە و كچی خۆرهەڵات، چونكە هەر دیمەنێك لە ژیانی كچی خۆرهەڵات تابلۆیەكە لە ژیانی من و تۆ، وێنەی كۆڵانەكانی هەموو شارێكی لەخۆگرتووە.
لە سەرەتای بەسەرهاتەكەدا ئومێد دەڵێت: من و پناری دەزگیرانم دوو مرۆڤی بێ چارە بووین كە هەر لە تافی لاوێتیدا هەموو خەونە ئەرخەوانیەكانمان بوونە سەراب و لەناوچوون، هەموو بەها مرۆییەكانی خۆمان لەدەست دابوو، بۆیە ڕێگەی مردنمان هەڵبژارد، بەڵام هەوڵەكانمان سەری نەگرت، بەهۆی ناسینی كەسانێكی فریشتەئاسا بۆ یەكەمجار هەستمان كرد بەوەی كە وەك مرۆڤ مامەڵەمان لەگەڵدا دەكرێ.
دیمەنە پچڕپچڕەكانی ژیانی پڕ ناسۆر مێشكمی كردبوو بە مەیدانی جەنگێكی بێ ئامان. ئێستاش نەفرەت لە خۆم و ئەوانە دەكەم كە بوون بە هۆكاری ئەو هەموو نەگبەتییەی بەسەر پنار (كچی خۆرهەڵات)دا هات، چونكە ئەو خانمێكی كامڵ و ئیماندار و بەتوانابوو، وەلێ ڕەشەبا فڕێی دایە جێیەك كە خۆی نەیدەویست.
ئەمانە تەنها سەربوردێكن لە ژیانی كچی خۆرهەڵات و هاوسەرەكەی و بۆ ئاشنابوون بە وردەكاری ڕووداوەكان دەتوانن ئەم پەرتووكە بخوێننەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق