دەریاوانە خنکاوەکە
ڕۆمانی "دەریاوانە خنکاوەکە"
لە نووسینی نوسەری بەناوبانگ و جیهانی گابرێل گارسیا مارکیز.
باسی ڕووداوێکی ڕاستەقینە دەکات کەبەسەر کەشتیوانێکدا هاتووە، کاتێک کە کەشتیەکەیان نوقمی ژێر دەریا دەبێت بەشێک لەهاوڕێکانی دەخنکێن و بەشێکیشیان ڕزگاریان دەبێ بەڵام یەکێک لەوانە بۆماوەی دە ڕۆژ لەناو دەریادا دەبێت و لەناو خەڵکیدا ناوی بەمردوو بڵاو دەبێتەوە، لەماوەی ئەو دە ڕۆژەدا ئەم دەریاوانە هیچ خواردێنکی لەلا نیە لەناو بەلەمێکدا ئەو دەڕۆژە دەگوزەرێنێت، کاکی دەریاوان لەماوەی ئەو دەڕۆژەدا زۆر ترسی هەن ترسی برسێتی و تونیەتی ترسی خۆرە بەتینەکە کە پشتی سووتاندبوو ترسی شاکەکان کە هەموو ڕۆژێک کاتژمێر پێنج سەردەردەهێنن. سەرەڕای هەموو ئەم نەهامەتیانەش هیوای بەژیان هەر مابوو و کاتێک نەورەسەکانی دەبینی شاگەشکە دەبوو، شایەنی باسە وەکو نووسەر باسی دەکا ئەم ڕووداوانە ڕاستەقینەن و زادەی بیر و خەیاڵی نووسەر نین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق