الثلاثاء، 21 يونيو 2022

پیاوان لە مەریخەوە هاتوون،،ژنانیش لە ڤینۆسەوە

 پیاوان لە مەریخەوە هاتوون،،ژنانیش لە ڤینۆسەوە





ناوی کتێب: پیاوان لە مەریخەوە هاتوون ژنانیش لە ڤینۆسەوە
نوسینی:د.جۆن گرەی
وەرگێڕانی: دڵشاد شارباژێڕی
نرخی تەنها سێ هەزار دینارە
چاپی دووەم
ئەم کتێبە زید لە ۲۰ ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە، ئەم کتێبە یەکێکە لەو کتێبانەی کە زۆر بە وردی لایەنی سایکۆلۆژیای هەردوو ڕەگەز(پیاوان و ئافرەتان)ی دەستنیشان کردووە. باسی ئەو جیاوازیانە دەکات کە لەنێوان ئەم دوو ڕەگەزە جیاوازەدا هەن، بە جۆرێك هەریەك لە پیاوان و ئافرەتانی بە وە چواندووە کە لە هەسارەیەکی جیاوازەوە هاتوون. ئەو دەڵێت "پیاوان لە مەریخەوە" هاتوون، و "ژنانیش لە ڤینۆسەوە" بۆیە کاتێك هاوبەشی ژیانت لەگەڵتا کۆك نییە یان جیاوازیتان هەیە لە ڕوانگەی هەر شتێك کە لە دەووروبەرتان ڕوودەدات یاخود لە ڕوانگەی کاری پێکەوەی و ژیانی هاوبەشتانەوە پێویستە موعاناتی یەکتر لە بەرچاو بگرن و جیاوازییەکانتان قبوڵ بکەن.

ئەم کتێبە لە ۱۳ بەش پێکهاتووە کە هەر بەشێك و هەندێك بابەت یان کێشە دەخاتە ڕوو کە لە نێوان ژنان و پیاواندا هەن، لە هەمان کاتیشدا چارەسەرییەکان دەخاتە بەرچاو. ئەم کتێبە سوودێکی زۆر باشی دەبێت بۆ ئەو کوڕ و کچانەی هێشتا نەچوونەتە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە، هەروەها سوودێکی زۆر باش بەو ژن و مێردانەش دەگەیەنێت، کە لە پێوویستییەکانی یەکتر ناگەن یاخود کێشەی گونجاندنیان هەیە پێکەوە.

بریا ئەم کتێبە بەر لە پرۆسەی هاوسەرگیری بە هەردوو ڕەگەزەکە بدرایە و بیان خوێندایەتەوە، چونکە بەڕاستی کۆمەڵێك بابەت و کێشەی زۆر زەق دەخاتەڕوو کە چ ئافرەتان و پیاوانیش هێشتا درکیان پێنەکردووە، کە ئەو ڕفتارانەی پێشتر ئەنجامیان داون چی کاریگەرییەکی خراپی کردۆتە سەر پەیوەندییەکانیان، لێرەوە و لە ڕێگەی ئەم پەرتووکەوە زۆرێك لەو کێشانە چارەسەر دەبن.
هاوڕێیەكم سەبارەت بەم کتێبە ووتی:" خۆزگە لە محکەمەکاندا ئەم کتێبە دەدرا بە "ژنان و پیاوان" تا بیان خوێندایەتەوە، بڕوا بکە ڕێژەی جیابوونەوە(تەلاق) بم جۆرە نەدەبوو کە ئێستا هەیە!"




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Recent Comments

KurdpdfBook




کۆمێنتەکان

پەیوەندی

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *