الأحد، 19 يونيو 2022

کیمیاگەر

 کیمیاگەر





کتێبی کیمیاگەر
پاولۆ کۆیلۆ
گەر دەتەوێت بەدوای خەزێنە شاراوەکانی ژیاندا بگەڕێیت دوور بین مەبە، دڵنیابە ئەوەی خالق بۆی داناویت پێی دەگەیت، لەم کتێبەوە سەرنجێکی زۆر دەخاتە سەر چینێکی دیاریکراو گەنجێک کە بۆ ئەوەی بەجیهاندا بگەڕێت شوانی هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی خەزێنەیەک بدۆزێتەوە کە سەرچاوەی خەونەکەی بوو ناچار بوو ڕوو بکاتە شوێنێکی دی، تووشی چەندەها دەردی سەری بێت بەڵام فێری کۆمەڵێک پیشەی تر بوو شوانی بۆ ئەو مانای گەشتن بوو لەسروشت لەزمانی باڵندەکان لەونەرەکانی لێهاتن و ڕاستگۆیی لە ئارامگرتن لەکات بەفیڕۆنەدان و کۆڵنەدان، ژیان لای گەنجێکی شوان پڕبوو لەخوێندنەوە، تەنانەت لە کیمیاگەرەوە بۆت دەردەکەوێت کە دڵ زمانی هەیە پێویستە مرۆڤەکان گوێبیستی بن، دڵ دەڵێت.. هەستی ئازار چەشتن لەخودی ئازارچەشتن ناڕەحەت ترە، لێرەوە فێری ئەوە دەبین واز هێنان لەڕابردوو تەنها لەو ساتەدا بژی کە هەیت واز لەسەرجەم ڕابردوە اڵ و ناڕەحەتەکان و تێپەڕیوەکان بهێنە،، ئەمە ئەو ژیانەبوو گەنجێکی لەشوانەوە کردە عاشقێک و کردیە شاگردی دوکانێکی ئەڵماس، کردیە لێپرسراوی هۆزێک، کردیە پیاوێکی سروش زان کردیە چاونەترسترین کەس،
بەهیوای سوودبینینتان




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Recent Comments

KurdpdfBook




کۆمێنتەکان

پەیوەندی

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *