گەشتی عەقڵ
گهشتی عهقڵ
نووسینی: د. عمرو شریف
وهرگێڕانی: موزهفهر عهوڵا قهسرێی
بڵاوكار: نووسینگهی تهفسیر - ههولێر
چاپی یهكهم 2016
ئەم کتێبە :
بۆ : ئەو بێباوەڕەی بەدوای حەقیقەتدا دەگەڕێت.
بۆ : ئەو دیندارەی بەدوای یەقینی بیروباوەڕەکەیدا وێڵە.
****************
کتێبی (گەشتی عەقڵ) خستنەڕووی کتێبەکەی ئەنتۆنی فلو (Sir Antony Flew) ە بەناونیشانی (خودایەک هەیە). ئەنتۆنی فلو مامۆستای فەلسەفەی بەریتانی ، ناوێکی درەوشاوەی بوارەکانی هزر و فەلسەفە و بێباوەڕی و دیندارییە!
ئەنتۆنی فلو لە ۱۹۲۳/۲/۱۱ لە لەندەن لەدایک بووە ، لە ۹ ی دیسەمبەری ۲٠٠٤ (دوای هەشتا ساڵ تەمەن ) باوەڕی بەوە هێنا کە (خودا) بوونی هەیە. تۆڕی هەواڵی ئەسۆشێتدپرێس هەواڵەکەی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە :
(بێباوەڕێکی بەناوبانگ بەبەڵگەی زانستی باوەڕ بە خودا دەهێنێت)
هەروەها دەربارەی بابەتی کتێبەکە گۆڤاری تایم(Time) ی ئەمریکی نوسیویەتی :
( لەسەرووی هەموو دۆزینەوە زانستییە سەرسوڕهێنەرەکانی سەدەی بیستەم ئەوە بوو ؛ سەلمێنرا کە [خودا] بوونی هەیە).
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق