بژارده‌ی نێوان ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت
بژارده‌ی نێوان
ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت
دانانی: أحمد دیدات
وه‌رگێڕ: نهاد جلال حبیب الله
بڵاوكار: ناوه‌ندی ڕۆشنبیر
چاپی: یه‌كه‌م 2016
شێخ ئەحمەد دیدات لە ساڵی ١٩١٨ لە دێی تاد کشینار لە ویلایەتی سوارات لە ھیندستان لەدایک بووە و باوکی بەرگدروو بوو لەبەرنەبوونی کۆچی کرد بۆ خوارووی ئەفەریقا لەساڵانی بیستی سەدەی بیست دا. لەساڵانی پەنجادا یەکەم نووسینی بڵاوکردەوە بەناوی "ئایە پەرتوکی پیرۆز ووتەکانی خودان" پاشان چەندەھا نوسراوی تریشی بەسەرتاسەری دنیادا بڵاوکردەوە ئەمە بێجگە لە ( ٢٣٥ ) وتووێژ و وتار کە لە چەندەھا وڵاتی دنیادا داوێتی. لەساڵی ١٩٨٦دا خەڵاتیمەلیک فەیسەڵی جیھانی بۆ خزمەتی ئیسلامی وەرگرت لە بەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە لە جیھاندا بینی بۆ خزمەتی ئیسلام، دیدات پاش ٣٣ جار ھەوڵ دان و داواکردن بۆ ژن ھێنان ڕِێی کەوت لەئافرەتێک بەناوی "حواْ حسێن" کە دوو کوڕ و کچێکی لێی بوو، یەکەمیان ئیبراھیمی کوڕیەتی کە لە ئەمەریکا یە و دووەمیان "ڕوقیە"ی کچێتی کە چەند ساڵ پێش وەفاتی خۆی مردووە، سێ یەمیان "یوسف"ە کەبەردەوام لەگەڵ باوکی بوو.
دیدات سەبارەت بە ڕێز گرتن لە ھاوسەرەکەی بە منداڵەکانی دەوت:
«ھەمووڕۆژێک دایکتان لە ژیاندا بێت لەگەڵماندا ئەو ڕۆژە ڕۆژی لە دایک بوون و جەژنمانە »
ئەمە بێجگە لەوەی کەبە ھاوسەرەکەی دەوت ( دایکی دایکان ).
لەساڵی ٢٠٠١ داکۆمەڵێ ڕۆژنامەنوسی ئەمەریکا سەردانیان کرد و لە پرسیارێکدا وتیان:
ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا بویتایە پاش ١١ی سێپتەمبەر چیت دەکرد؟ لەوەڵام داوتی:
«بە ئیسرائیلی جگەرگۆشەم دەوت کە دادوەر بێت لە گەڵ فەڵەستینیەکاندا و ئەوەنەکات کە ئێستا بەرامبە فەلەستینەکان دەیکات.»
ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]
ناوی (ئه‌حمه‌د حوسه‌ین دیدات)ه، له ساڵی ١٩١٨ی زایینی له شاری (تادکیشنار) وولایه‌تی سوارات (ی هندیی) له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار و که‌مده‌ست له‌دایك بووه . پاشان باوکی کرد بۆ (باشووری ئه‌فه‌ریقا) له ماوه‌یه‌کی که‌م پاش له دایک بوونی، کاتێک ته‌مه‌نی گه‌یشته (٩) ساڵ دایکی وه‌فاتی کرد و ئه‌ویش کۆچی کرد بۆ لای باوکی له ساڵی ١٩٢٧ی زاینی. قوتابخانه‌ی له ته‌مه‌نی (١٠) ساڵی دا ده‌ست پێ کرد تاکو پۆلی شه‌شه‌می ته‌واو کرد، به‌ڵام له‌به‌ر که‌مده‌رامه‌تی و هه‌ژاری خێزانه‌که‌ی فشارێکی زۆری خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌توانێت به ڕێک و پێکی بواری خوێندی ته‌واو بکات.
ماوەی چالاکی و کارکردن[دەستکاری]
ده‌ستی به کارکردن کرد له ساڵی ١٩٣٤ی زایینی و خه‌ریکی فرۆشیاری بوو له دووکانێکی خوارده‌مه‌نی، پاشان بوو به شۆفێری ئۆتۆمۆبیلی بارگواستنه‌وه له کارگه‌یه‌کی که‌لوپه‌لی ناو ماڵ، پاشان وه‌ک کارمه‌ندێک نووسەر له هه‌مان کارگه دامه‌زرا، به هۆی لێهاتن و جوامێری خۆیه‌وه پله‌ی له کارگه‌که دا به‌رز بوویه‌وه هه‌تا گه‌یشته لێپرسراوی گشتی کارگه‌که واتا پله‌ی بەڕێوبەر وه‌رگرت.
وه له کۆتای چله‌کاندا (ئه‌حمه‌د دیدات) توانی چه‌ند ده‌وره‌یه‌ك به‌ده‌ست بێنێت مه‌شقی سه‌ره‌تای بۆ پێهێنانی ده‌زگای (ڕادیۆ) وه کاری ئه‌ندازیاری کاره‌بایی وه کاروباری هۆنه‌ری تر له و بواره‌دا، پاش ئه‌وی که توانی پاره‌یه‌ک کۆبکاته‌وه کۆچی کرد بۆ (پاکستان) له ساڵی ١٩٤٩ی زاینی، بۆ ماوه‌کی له و خه‌ریکی ڕێکخستنی کارگه‌ی چنین بوو. (ئه‌حمه‌د دیدات) توانی خێزان پێکوه بنێت و ببێته‌وه خاوه‌نی دوو کوڕ و کچێک، پاشان (ئەحمد دیدات) بۆ جارێکی تر گه‌ڕایه‌وه بۆ (باشووری ئه‌فه‌ریقا) پاش سێ ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی که شوناس نامه‌ی ئه‌وێی له ده‌ست نه‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له دایک بووی ئه‌وێش نه‌بوو. به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ (باشووری ئه‌فه‌ریقا) لێپرسراوی هه‌مان کارگه‌یان پێبه‌خشیه‌وه که له‌وه‌و پێش کاری تێدا ده‌کرد ئه‌ویش کارگه‌ی که‌لوپه‌لی ناوماڵ بوو. له سه‌ره‌تای په‌نجاکاندا یه‌که‌م نوسراوی خۆی ده‌رکرد له ژێر ناونیشانی : (پەرتوکی پیرۆز چی ووتوە دەربارەی پەیامبەری ئیسلام؟)، پاش ئه‌و کتێبه‌ی به‌ناوبانگترین نووسراوه‌ی تر خۆی ده‌رکرد له ژێر ناونیشانی(ئایا کتێبی پیرۆز وته‌ی خوایه؟). له ساڵی ١٩٥٩ی زاینی (ئەحمد دیدات) ده‌ستی له کار کردن کێشایه‌وه بۆ بانگه‌واز بۆ ئاینی ئیسلام ئه‌وه بوو له‌و ماوه‌یه دا بانگه‌شه‌ی گفتوگۆی ده‌کرد و داوای ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ده‌رکرد ده‌رهێنای ڕاستی یه‌کان و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی گۆمان و گومڕابوونه‌کان که خاوه‌ن کتێبه ئاسمانی یه‌کان دوای که‌وتوون و بونه‌ته چه‌واشه کردنی خه‌ڵک و وونکردنی ڕاستیه‌کان. له‌و ماوه‌یه چه‌نده‌ها کۆڕی تایبه‌ت و گشتی گێڕا‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره پیاونی گاوڕ که پێیان ده‌وترێت لەنموونەیان کلارک و جیمي سواجارت و ئەنیس شروش. (ئەحمد دیدات) هه‌ڵسا به دامه‌زراندی په‌یمانگایه‌کی تایبه‌تی به (ئاشتی) بۆ ده‌رکردنی بانگه‌واز کاری بانگه‌وازی کرد، وه ڕێکخراوێکی کیشوه‌ری بۆ بانگه‌وازی ئیسلامی له شاری (دیربان) له (باشووری ئه‌فه‌ریقا). (ئه‌حمه‌د دیدات) توانیویه‌تی زیاتر له (بیست) په‌ڕتوك بنوسێته‌وه و له‌چاپیان بدات که ئه‌مڕۆ به ملیۆنه‌ها خه‌ڵک لێکۆڵینەوەی له‌سه‌ر په‌رتوکه‌کانی ئه‌که‌ن ، کاریگەری ئەم لەسەر مووسڵمانانی ئێستا ماوەو سوود لەکۆڕ و وتووێژەکانیشی وەردەگیرێت له‌سه‌ر ئه‌م کاره جوامێری و ماندونه‌ناسانه‌ی شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) توانی خه‌ڵاتی (مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی جیهانی) به‌ده‌ست بێنێت له ساڵی ١٩٨٦ی زاینی _(جائزة الملک فیصل العالمیة لخدمة الإسلام).
مردن[دەستکاری]
نه‌خۆش که‌وتن و ماڵئاوای کردنی شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات). له ساڵی ١٩٩٦ی زاینی دا شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) توشی نه‌خۆشی (شه‌له‌ل) هات له ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانی به‌ته‌نها (ده‌ماغی) به ساغ مابوو، له‌و کاته‌وه ئیتر شێخ که‌وته ژیر جێگا‌و نه‌یی توانی که ده‌وام بدات به‌و بانگه‌وازه ماندونه‌ناسه‌ی که له ڕێگای سه‌که‌وتنی وته‌ی حه‌ق و دینی ئیسلامی پیرۆز دا ده‌یکرد. له وکاته بوو که له (أسترالیا) گه‌ڕایه‌وه وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا که وه‌ڵامی ئه‌و نامانه‌ی ئه‌دایه‌وه که هاتبوو بۆی که ڕۆژانه ژماره‌ی نامه‌کان ئه‌گه‌یشته (٥٠٠) نامه بێجگه چه‌نده‌ها ته‌له‌فۆنات که بۆی ده‌کرا و وه (فاکس) که بۆی ده‌هات چ له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه یان له ڕێگای تۆڕی ئه‌نته‌رنێته‌وه. وه شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) زۆر به شێوه‌یه‌کی جوان له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا ئه‌یان توانی وه‌ڵامی ئه‌و نامه و وته و نوسراوانه بداته‌وه که ڕووی تێ ده‌کردن وه زمانێکی تایبه‌تیان هه‌بوو بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌یان. وه له و ده‌مه‌ی که توشی (شه‌له‌ل)ه‌که هات خێزانه‌که‌ی که ناوی خاتوو(حوا) بوو زۆر خزمه‌تی ده‌کردن وه به‌ده‌ور و پشتی دا ده‌هات هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که ماڵئاوای بکات و دونیا به جێ بهێلێت، به‌ڵام پێش وه‌فاتی شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) نێرایه وڵاتی عه‌ره‌بی سعودیه بۆ چاره‌سه‌ر کردن، وه بۆ ماوه‌یه چاره‌سه‌ر کرا له‌وێ پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ (باشووری ئه‌فه‌ریقا) وه بۆ دوا جار له‌وێ ماڵ ئاوای کرد له به‌رواری (٠٨/٠٨/٢٠٠٥) له ته‌مه‌نی (٨٧) ساڵیدا له ماڵه‌که‌ی خۆی له ناوچه‌ی (فیرولام) له ئیقلیمی (کوازولوناتال) له (باشووری ئه‌فه‌ریقا) دا له دوای ئه‌و ماوه‌یه‌کی درێژ که به نه‌خۆشی مابوه‌وه، شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات) هه‌تا هه‌تایه بووه به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر (نه‌صراییه‌کان).
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق