سەرابی ئیلحاد
سه‌رابی ئیلحاد
و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گومانه‌كان له‌باره‌ی قورئانه‌وه
نووسینی: أحمد ڕازی
بڵاوكار: التفسیر - هه‌ولێر
چاپی یه‌كه‌م 2018
الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله واله وصحبه ومن اهتدی بهداه...
قسه‌كردن و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌ر هزرو باوه‌ڕێك كه بێ به‌ڵگه خرابیته ڕوو، به دلنیایی بێ به‌ڵگه‌ش وه‌ڵام ده‌دریته‌وه، گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابخانه‌و ئاراسته هزریانه‌ی كه هیچ پێوه‌رێكی لۆژیكی و زانستی به‌هه‌ند وه‌رناگرن، بێگومان كارێكی ته‌واو دژواره، له ڕاستیدا ئه‌م هزرانه هه‌موو تواناكانی خۆیان له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بابه‌ته غه‌یبیه‌كان به خه‌رج ده‌ده‌ن، له‌كاتیكدا ته‌واوی هزرو دیدی خۆیان له‌سه‌ر په‌نهان بونیاد ناوه، باوه‌ڕیان به دروستكه‌رێك نیه، به‌ڵام ده‌یان بابه‌تی وه‌ك سروشت و سودفه‌و جوڵه‌ی خودی ده‌كه‌نه په‌روه‌ردگاری خۆیان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق