الأربعاء، 29 يونيو 2022

بەداڕوخانی موسوڵمانان جیهان چ زیانێکی لێکەوت

 بەداڕوخانی موسوڵمانان جیهان چ زیانێکی لێکەوت







كتێبی
(به‌ داروخانی موسڵمانان جیهان ج زیانێكی به‌ركه‌وت )
له‌ نوسینی : ئه‌بووحه‌سه‌ن علی ئه‌لحه‌سه‌نی نه‌دوی


ئەمڕۆ موسڵمانان خۆ بە ئیسـلام ھەڵدەدەنەوە ، کەچی لە حەقیقەتەکەشی نەگەیشتون، حەقیقەتەکەشی نەگەیشتون، پتر بە چاولێکەری دایک و باوکان وەریدەگرن .
بۆیە گەلێک پێویستیان بە کەسێکە سەرلەنوێ بڕوا بەخۆبون و لە رابردوو ڕادیتن و ھیوابون بە دواڕۆژیان بۆ بگەڕێنێتەوە.. گەلێک پێویستیان بە کەسێکە بڕوابون بەم دینەیان بۆ بڕوێنێتەوە.
ئەم پەرتوکەی بەردەستم : ((بە داڕوخانی موسـڵمانان جیهان چ زیانێکی لێکەوت؟!!)) کە بەڕێز (سەید ئەبولحەسەن عەلـی ئەلحەسەنی نەدوی) نوسیویەتی یەکێکە لە چاکترین ئەو پەڕتوکە کۆن و تازانەی لەم بارەوە نوسرابن و من خوێندبمەوە.
ئیسـلام بیروباوەڕی گەردەنبەرزییە، یەکێک لە تایبەتمەندە ھەرە تایبەتیەکانی ئەوەیە، کە ھەستی گەردەنبەرزی لە روحی بڕواداران دەڕوێنێ بێئەوەی فیزبەرزی و خۆ بەزلزانینی لەگەڵدا بێ، روحی متمانە بەخۆکردنی پێدەبەخشێ بێئەوەی کەشوفشی لەگەڵدا بێ، ھەستی ھەدادانی دەخاتە دڵ بێئەوەی خەمساردی لەگەڵدا بێ، وا لە موسـڵمانان دەکات لە ئاست مرۆڤایەتی سەرجەم جیهاندا ھەست بە بەرپرسێتی و سەرپەرشتایەتی بکەن، ھەست بکەن ئەرکی رێنوێنیکردنیان پێ سپێردراوە... رێنوێنکردنی گەلانی گومڕای سەرزەوی بەرەو راستەڕێی ئاینی راست،




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Recent Comments

KurdpdfBook




کۆمێنتەکان

پەیوەندی

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *