السبت، 11 يونيو 2022

پزیشكی دڵان

 پزیشكی دڵان





ناوی کتێب:پزیشکی دڵان(طب القلوب)
نوسەر:ابن القیم الجوزی

لە پشت هەمو مرۆڤێکی تەندروست دڵێکی تەندروست هەیە

نوسەری ئەم کتێبە ئیمام ابن القیمە یەکێکە لەو کەڵەپیاو و نوسەر و خامە ڕەنگینانەی کەوا خزمەتێکی بەرچاوی بە مرۆڤایەتی و بەتایبەت لە بواری ئاینی پیرۆزی ئیسلام کردووە.
ئەم کتێبە باس لەدڵ دەکات بەڵام دڵی ماددی نا بەڵکو دڵی مەعنەوی ،،ئەو دڵەی بە فەرمانڕەوا و هەڵسوڕێنەری تەواوی ئەندامەکانی جەستە دادەنرێت و لە ئیسلامدا و لەفەرمودە شیرینەکانی پێغبەردا(د.خ) باس لەو بەشەی جەستە کراوە و گرنگی زۆری پێدراوە.
ئەم کتێبە با ناوازەترین کتێب دادەنرێت لەبواری نەخۆشیەکانی دڵ(دڵی مەعنەوی) کە بەشێوەیەکی زۆرنایاب نەخۆشی و نیشانەکانی دڵ و هۆکارەکان و پاشانیش چارەسەر دەخاتە بەردەستی خوێنەر...
لەم کتێبەدا باس لە سێ جۆر لە دڵ ئەکات
*دڵی تەندروست
*دڵی نەخۆش
*دڵی مردوو

هەندێک کتێب هەن ناتوانی بە وشەش وەسفیان بکەیت ،ئەم کتێبە بوە بە پێویستییەکی ژیانی ئادەمی چونکە باس لەو بەشەی جەستە ئەکات کە سەربەرزی و بەختەوەری هەردو دونیای لەسەر بەندە.






ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Recent Comments

KurdpdfBook




کۆمێنتەکان

پەیوەندی

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *