كیمیای به‌خته‌وه‌ری غه‌زالی
كیمیای به‌خته‌وه‌ری
(( كیمیای سعادت ))
دانانی:ئیمام ئه‌بوو حامیدی غه‌زالی (( 450-505 )) ك
وه‌رگێڕ:فه‌خره‌ددین ئامیدیان
بڵاوكردنه‌وه:شه‌میم سنه
چاپی:یه‌كه‌م 1388 ھ ش
باش بزانه كه كلیلی ناسینی خوای گه‌وره خۆناسینه بۆیه گووتوویانه (( من عرف نقسه فقد عرف ربه )) خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی (( سنریهم ایاتنا فی الآفاق و في أنفسهم حتّى يتبين له‌م أنه الحق )) ، به گشتی هیچ شته‌ك له تۆ وه بۆ تۆ نزیكتر نیه ، كه‌واته تۆ كه خۆت نه‌ناسی چۆن كه‌سی تر ده‌ناسی ، ڕه‌نگه بڵێی خۆم ده‌ناسم ، كه‌چی هه‌ڵه ده‌كه‌ی و ئه‌و ناسینه كلیلی ناسینی خوداوه‌ند نیه ، به‌ڵكم چوار پێش هه‌ر ئه‌و جۆره خۆیان ده‌ناسن ، بێجگه‌له ده‌ست و پێ و سه‌رو ڕوو و گۆشت و پێستی ڕواڵه‌تت چی دی ناناسی ، له ده‌روونی خۆشت هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانی كه برسیت بوو بخۆی و تووڕه‌بووی به‌شه‌ڕ بێی ، شاوه‌تت زۆری هێنا چن بێنی و له‌مانه‌شدا هه‌موو حه‌یوانێك ده‌گه‌ڵت یه‌كسانن ، كه‌واته له‌سه‌رت پێویسته كه ڕاسته‌قینه‌ی خۆت ببینیه‌وه و بزانی له كوێڕا هاتووی ، بۆچی هاتووی و بۆ كوێ ده‌ڕۆی ، بۆ هاتوویته ئه‌م هه‌وارگه‌و هۆی هاتنت بزانی و تێبگه‌ی به‌خته‌وه‌ریت چیه و له‌چییایه ، كۆڵه‌واریت چیه و چۆن ده‌توانی خۆتی لی بپارێزی ....
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق