وه‌ڵامی پرسیاره ده‌به‌نگه‌كان
وه‌ڵامی پرسیاره ده‌به‌نگه‌كان
وه‌لامی پرسیاره جوگرافی و مبژووییه‌كانی كتێبی
ئایا قورئان پاریزراوه
نووسینی : مامۆستا فاضل قه‌ره‌داغی - جزاه الله خیرا
كتیبی پرۆژه‌ی تیشك - 96
سلیمانی - 1435 - 2014
زۆربه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی دژ به قورئان‌و ئیسلام ده‌نووسرێنه‌وه شایه‌نی وه‌ڵامدانه‌وه نین. كتێبی (ئایا قورئان پارێزراوه)، كه نووسینی كه‌سێك به‌ناوی (عبدالله عبدالفادی)یه‌و كراوه‌ته كوردی، یه‌كێكه له‌و كتێبانه. به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌یه زۆربه‌ی خوێنه‌ران شاره‌زا نین بۆیه نازانن ئه‌و ڕه‌خنانه چه‌ند بێبایه‌خن‌و به‌م جۆره كار له‌سه‌ر به‌شێك له‌و خوێنه‌رانه ده‌كه‌ن بۆیه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان پێویست ده‌بێت.
له‌م كتێبه هه‌وڵم داوه نه‌ك ته‌نها ڕه‌خنه‌كان وه‌ڵامبده‌مه‌وه به‌ڵكو هه‌روه‌ها هه‌ندێك زانیاری ده‌رباره‌ی كتێبه‌كان‌و بیروباوه‌ڕه‌كانی جووله‌كه‌و مه‌سیحییه‌كان‌و ده‌رباره‌ی مێژووی كۆن پێشكه‌ش به خوێنه‌ران بكه‌م، هه‌روه‌ها هه‌ندێك ڕه‌خنه‌م له موفه‌سیره كۆنه‌كانی قورئان گرتووه كه نه‌ك ته‌نها ڕه‌خنه‌ی نادروستیان تووشی قورئان كردووه به‌ڵكو هه‌روه‌ها عه‌قڵیه‌تی مرۆڤی موسڵمانیشیان به‌ئاڕاسته‌یه‌كی نازانستی بردووه.
پێش ئه‌م كتێبه‌ش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی تر دراونه‌ته‌وه‌و به چه‌ند كتێبێك له‌لایه‌ن پرۆژه‌ی تیشكه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
كتێبه‌كه ژماره (96)ی پرۆژه‌ی تیشكه‌و (318) لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌یه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق