الاثنين، 20 يونيو 2022

دواهەمین هەناری دونیا

 دواهەمین هەناری دونیا





(دواهەمین هەناری دونیا

نوسەر : بەختیار عەلی

 ئەمە یەکێکە لەکتیبە ناوازەکانی بەختیار عەلی سەرەرای چێژی ئەم کتیبە خوینەر هەست بەئومێدو هیوایەک دەکات حەزدەکات کتیبەکە کۆتای نەیات... جیرۆکی ئەم کتێبە باس لە سەریاسی سوبحدەمێک دەکات کە لەپێش شەڕی ناوخۆو پێش ڕاپەڕیندا ون دەبیت باوکی کە ناوی موزەفەری سوبحدەمە پێش ڕاپەرین حیمایەیی یەکێک لە بەرپرسەکانە و دواتر دەگیرێت لەلایەن دوژمنەوە کەئەوکات کورەکەی تازە لەدایک بوەو تەمەنی جەند مانگیکە و دایکیشی بەسەر منداڵەکەوە دەمرێت و ئەویش ناچار منالە بچوکەکەی واتە سەریاسی سوبحدەم ئەسپێرێت بەو بەرپرسەی کە ئەو حیمایەتی کردوە... دوای ۲۱ سال مانەوە لەزیندان ئازاد دەبیت کە ئەوماوە بەهیج شێوەیەک ئاگای لە جیهانی دەرەوە نابیت و هیچ خەبەری لە کوڕەکەشی نیە ئەو هیج خزمو کەسیکی وای نیە و کەسێکە لەبیر دونیا چۆتەوە دوای ئازاد بوونی پاش ۲۱ سال دەبێنیت دونیا زۆر گۆڕاوە رۆژگارێکی سەیر کە مرۆڤەکان لە جیاتی دوژمن کەوتۆتنە وێزەی یەکدی ئیتر دەست دەکات بەگەڕان بەدوای کورە تاقانەکەیدا ...بەڵام لەو گەڕانەدا نهینیەکی سەیری توش دەبیت کە تا کۆتای وەک مەتەلیک دەمینیتەوە .. لەمیانەی گەرانەکەیدا بەدوای سەریاسی کورێ جگە لە سەریاسێک سێ سەریاس ئەدۆزێتەوە کە هەمان چیرۆکیان هەیە و هەرسی سەریاس بیکەسن و هەمان چارەنوسی وەک یەکیان هەیە ئیدی نازانیت کامیان سەریاسی ئەون ئیدی تا کۆتای بەدوای سەریاسی راستەقینەدا دەگەریت و ئەیەوی بزانی ئەو نهینیە چیە کە ئەم سێ سەریاسە هەیانە و هەمان چیرۆکی سەیریان هەیە...کچە سپیەکانیش کە لەسەرەتای چیرۆکەکە داهەن تا کۆتای چیرۆکەکە جوانتر و پر چێشتر دەکەن ...محمەدی دل شوشە کە هاورێی یەکێک لە سەریاسەکانە عاشقی یەکێک لەو دوو کچە دەبیت و هەر زوو عەشق محمدی دڵ شوشە دەکوژیت و دەبێتە قوربانی عەشقێکی ڕاستەقینە.... ئەو هەنارە شوشەییانەی مەتەڵت دۆزینەوەی سەریاسەکانن ئەودار هەنارەی جێگەی پەیمان و وەعدە ئەبەدیەکانن ،سەریاسی سوبحدەم پڕۆفیسۆری عارەبانەکانە بوکی کەژاڵ عارەبانەی عاشقەکانن..




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Recent Comments

KurdpdfBook




کۆمێنتەکان

پەیوەندی

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *