ئاوێتەی دڵ
کتێب: ئاوێتەی دڵ
نووسینی: إبن قیم الجوزیة
وەرگێڕانی: فەرمان خەرابەیی
ژمارەی لاپەڕە: ٤٠٥
* هەرکەسێک سەرقاڵ بێت بەنەفسی خۆی ئاگای لەخەڵکی نامێنێت.🌼
* هەرکەسش سەرقاڵ بێت بەپەروەردگاریەوە ئاگای لەنەفسی نامێنێت.🌼
*ڕەزامەندی ئەوەیە دڵ ڕازیبێت بەبڕیارەکانی پەروەردگاری.
*خەڵکی لەدونیا توشی نەهامەتی و سەرگەردانی دێت بەئەندازەی پەیوەست بونیان بەدنیاوە.🌼
لە گرنگترین بابەتەکانی ئەم کتێبە
۱/بیر لە چی دەکەیەوە؟🌹
بنچینەی هەموو کارێکی چاک یان خراپە لە سەرەنجامی بیرکردنەوە سەرهەڵدەدات، چونکە بیرکردنەوە سەرچاوەی ئیرادەو ئەنجامدانی زوهد وازهێنان لە گوناه و خۆشەویستی و توڕەیی..🌼
۲/هەروەها ڕێبازی ئیمانداران و ڕێبازی تاوانبارانمان بۆ دەخاتە ڕوو باس لەوە دەکات کە دەبێ بە چاکی هەردوو ڕێبازەکە بناسین و تێکەڵیان نەکەین هەروەک (عمر)ی کوڕی (الخطاب )دەفەرموێ: کەسێک لە ناو ئیسلامدا گەورە بوبێت و سەرگەردانی و نەفامیش نەناسێت بێگومان ڕاستی ئیسلامەتیەکەی بەرە بەرە لێ کاڵدەبێتەوە.🌼
۳.بە کارەکانت مەنازە!
ابن مسعود لە (الطبقات)ەکەی خۆیدا باسی (عمر)ی کوڕی (عبدالعزیز) دەکات و دەفەرموێ :
هەرکاتێک عمر لەسەر منبر وتاری بدابایە
ئەگەر هەستی بە لە خۆبایبوونی بکردایە بە پەلە وتارەکەی دەپچڕاند، هەر کاتێکیش نامەیەکی بنووسیبایە ئەگەر هەستی بە لە خۆبایی تێدا بەدی بکردایە هەلا هەلای دەکردوو دەیفەرموو (اللهم إنی أعوذ بک من شر نفسي)واتە:"خودایە پەنات پێ دەگرم لە شەڕ و خراپەی نەفسم"🌼
٤.باسی لە ئیخلاص کردووە و دەڵێت
ئیخلاص لە دڵێکا جێگیر نابێ ئەگەر ئەو دڵە حەزبکات خەڵکی مەدح و ستایشی بکەن..وە وەکو ئاو و ئاگر وەسفی کردووە،،🌼
٥.دین بیناکراوە لەسەر دوو شت:
یەکەم/زیکری خوا🌼
دووەم/شوکرانە بژێری🌼
ئاوێتەی دڵ(الفوائد) یەکێکە لەو کتێبانەی کە (ئیبن قەیم) ئەو فائیدەو سودانەی نوسیوە کە ڕۆژانە کۆی کردونەوە لە بوارەکانی دین و مەزهەب و زمانەوانی و بیروباوەڕ، ئەم کتێبە یەکێکە لە وەرەگێڕانەکانی نووسەر فەرمان خەرابەیی کە ھەڵساوە بە وەرگێڕان و شیکردنەوەی فراوان لەسەری، چاپی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٨ لە لوبنان لە چایخانەی دار المعرفە چابکراوە، ئاوێتەی دڵ لە بنچینەدا نووسراوی زانای ناوداری ئیسلام (ئیبن قەییم)ـە، نووسەر فەرمان خەرابەیی ھەڵساوە بە وەرگێڕان و شیکردنەوەی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق