الثلاثاء، 12 أبريل 2022

نهێنییەکانی مێشکی ملیۆنەر

 نهێنییەکانی مێشکی ملیۆنەر




نهێنییەکانی مێشکی ملیۆنەر

 نوسەرو وانەبێژی جیهانی (تی هارڤ)



کتێبی نهێنییەکانی مێشکی ملیۆنەر (Secrets Of The Millionaire Mind)... ئەم کتێبە کتێبێکی دەروونی بەسوودە.. لە لایەن نوسەرو وانەبێژی جیهانی (تی هارڤ)ەوە بە زمانی ئینگلیزی نوسراوە کە یەکێکە لە ملیۆنەرەکانی جیهان.. تی هارڤ تا تەمەنی چل ساڵی بە هەژاری ژیاوەو دواتر بە هۆی هەوڵەکانی خۆیەوە بووە بە کەسێکی ملیۆنەر.. ئێستا تی هارڤ لە ڕێگای وانەکانی و کتێبەکانییەوە نهێنییەکانی چۆنێتی دەوڵەمەند بوون بۆ جیهان ئاشکرا ئەکات و توانیویەتی بە ملیۆنان کەس لە هەژاری ڕزگار بکات.. ئەم کتێبە یەکێکە لە کتێبە بەسوودەکانی تی هارڤ.. کە من سەرەتا لە نێت ئەم کتێبەم بۆ خۆم کڕی تا تەنها خۆم بیخوێنمەوە نەک بۆ ئەوەی بڵاوی بکەمەوە.. بەڵام دوای خوێندنەوەی کتێبەکە.. زانیم کە کتێبێکی یەکجار بەسوودەو زۆر پێویستە کە هەر تاکێک بیخوێنێتەوە... ئەم کتیبە خوێنەر فێر ئەکات چۆن خۆی لە هەژاری ڕزگار بکات و بەرەو سەرکەوتن و دەوڵەمەند بوون هەنگاو بنێت.. چۆن مرۆڤ بتوانێت زاڵ ببێت بەسەر هەموو ئەو کۆسپ و ڕێگرییانەی کە دێتە ڕێی لە ژیاندا.. چۆن دوای شکست هەڵسیتەوەو دووبارە دەست پێ بکەیتەوە..
هەر وەک چۆن ڕێگاو ستراتیجی سەەلمێنراو هەیە بۆ سەرکەوتن بەسەر چیای ئەڤەرێستا.. بە هەمان شێوە ڕێگا و تەکنیکی تایبەتیش هەیە بۆ سەرکەوتن و دەوڵەمەند بوون لە ژیاندا..
ئایا ئەزانی بۆچی هەندێ کەس چارەنوسیان دەوڵەمەندییەو هەندێکی تر چارەنوسیان هەژاری و ژیانێکی پڕ لە مەینەتییە؟
ئایا ئەوە ڕاستە کە هەر مرۆڤێک هەر لە لەدایک بوونیەوە لە ناوچەوانی ئەنوسرێت ئەبێ هەژار بێت یان دەوڵەمەند؟
ئەگەر تا ئێستا سەرکەوتن و دەوڵەمەندیت بەدەست نەهێناوە ئەوە مانای وایە شتێک هەیە کە تۆ نایزانی.. کەواتە ئەوە چییە کە تۆ نایزانی؟
ئەگەر ئەتەوێ وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانە بزانیت.. ئەگەر ئەتەوێ بگەیت بە ئامانجەکانی ژیانت و بەختەوەر بیت.. ئەم کتێبە بەسوودە







ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Recent Comments

KurdpdfBook




کۆمێنتەکان

پەیوەندی

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *