سێشەممان لەگەڵ مۆریی
سێشەممان لەگەڵ مۆریی
میچ ئەڵبۆم
وەرگێڕانی: جوتیار ژاژڵەیی
وەرگێڕانی: جوتیار ژاژڵەیی
ژیان کۆمەڵێک بگرەو بەردەی زۆری تێدایە و لە یەک کاتدا بۆ پێشەوەو بۆ دواوە پاڵت دەنێ، تۆ دەتەوێت شتێک بکەیت ئەو ناچارت دەکات شتێکیتر بکەیت، شتێک ئازارت دەدات کە خۆشت دەزانی شایەنی ئەوە نیە بهێڵی ئازارت بدات، لە هەمانکاتدا گرنگی بە هەنێک شتی گەورا نادەی کە دەزانی دەبێت گرنگیان پێ بدەیت..... ئەمانەو زۆری تر لە ڕۆمانی (سێ شەممان لەگەڵ مۆری) لە نوسینی نوسەری ئەمەریکی (میچ ئاڵبۆم) لە ساڵی 1997 کە دەنگ دانەوەیەکی زۆری هەبوو لە تەواوی دونیاداو لە ساڵی 1999 لە لایەن دەرهێنەر (میک جاکسۆن) کراوەتە فیلم | |
کتێبى سێشەممان لەگەڵ مۆریى یەکێکە لەو کتێبە باشانەى یاداشت کە باس لەپەیوەندى خوێندکارێک و مامۆستاکەى لەزانکۆ دەکات کەدواى شازدە ساڵ لەتەواوکردنى زانکۆ خوێندکارەکە جارێکتر دەگەڕێتەوە بۆ لاى مامۆستاکەى و سەرلەنوێ دەستدەکەنەوە بە گفتوگۆکردن هەموو سێشەممەیەک گفتوگۆ لەسەر بابەتێک دەکەن هەرچەندە مامۆستا مۆریی تووشى نەخۆشیەکى کوشندە دەبێت لەسەر کورسى دەبێت، بەڵام ئەمە ڕێگر نابێت لەبەردەم ئەوەى کە بیروبۆچوونەکانى بۆ خوێندکارەکەى ڕوون بکاتەوە. لەم کتێبەدا چەند پەرەگرافێکى جوانى تێدایە یەکێک لەو پەرەگرافانە ئەمەیە: ( ژیان کۆمەڵێک بگرەوبەردەی تێدایە و لەیەک کاتدا بۆ پێشەوە و بۆ دواوە پاڵت دەنێ، تۆ دەتەوێ شتێک بکەى، ئەو ناچارت دەکات شتێکیتر بکەى، شتێک ئازارت دەدات کە خۆشت دەزانی شایەنى ئەوە نییە بهێڵى ئازارت بدات) لەشوێنێکى تردا لەسەر هاوسەرگیرى دەڵێت ( هاوسەرگیرىی تاقیکردنەوەیەکە تێدا مرۆڤ بۆى دەردەکەوێ خۆى کێیە، کەشى بەرامبەرى کێیە چۆن پێکەوە دەگونجێن و چۆنیش پێکەوە ناگونجێن) لەسەر خۆشەویستیش نووسراوە "خۆشەویستی تاکە کاری عاقڵانەی مرۆڤە" |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق