الثلاثاء، 19 أبريل 2022

چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت

 چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت






چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- بڕوانە کتێبی -صفة صلاة النبي-
نوسینى زانای پایەبەرز: محمد بن ناصر الدين الألباني -ڕەحمەتی خوای لێبێت


🔰🔰چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- هەنگاو بە هەنگاو🔰🔰
۱- ڕووکردنە قیبلە:
پێویستە لەکاتی نوێژکردندا ڕووبکرێتە قیبلە وەکو پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- فەرمانی کردووە (ٳذا قمت ٳلی الصلاة فٲسبغ الوضوء، ثم استقبل القبلة فكبر)
[البخاري: ٦٦٦۷] و [مسلم: ۸۸٤]
واتە: ئەگەر هەستایت بۆ نوێژکردن ئەوا بەباشی دەست نوێژ بشۆ، پاشان ڕووبکەرە قیبلە و بڵێ -اللە ٲکبر- .
۲- وەستان بە پێوە:
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەفەرمووێت: (صَل قائماً، فإن لم تستطع فقاعداً، فإن لم تستطع فعلى جنب)
[البخاري: ۱۱۱۷]
واتە: نوێژ بەپێوە ئەنجام بدە، ئەگەر توانات نەبوو بە دانیشتنەوە وە ئەگەر بە دانیشتنەوە نەتتوانی بە ڕاکشانەوە .
۳- دانانی بەربەست:
پێویستە لەکاتی نوێژکردندا بەربەست دابنرێت چونکە پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- ئەمری کردووە (لا تصل إلا إلى سترة، ولا تدع أحداً يمر بين يديك، فإن أبى فالتقاتله، فإنَّ معه القرين).
[ابن خزيمة في صحيحه: (۹۳/۱)]
واتە: نوێژ مه‌كه‌ مەگەر ڕووه‌و به‌ربه‌ستێك نه‌بێت، ڕێگه‌ش به‌ كه‌س مه‌ده‌ به‌ به‌رده‌متدا تێبپه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر سووربوو له‌ سه‌ر ڕۆیشتن ئه‌وا شەڕ بکە له‌گه‌ڵيدا چونكه‌ شه‌يتانى له‌گه‌ڵدايه‌.
هەروەها دەفەرمووێت: (إذا صلی أحدكم ، فلیصل إلی سترة ولیدن منها)
[صحیح الجامع: ٦٤۱]
واتە: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ نوێژی كرد، با بەربەستێك بۆ خۆی دابنێت، وه‌ لێشی نزیك ببێته‌وه‌.
٭٭ کە دەبێت بەربەستەکە لە بستێك زیاتربێت و نێوان شوێنی سوجدەکەت و بەربەستەکەش بستێك بۆشایی هەبێت.
٤- نیەت هێنان:
نیەت هێنان بە دڵە هەروەکو پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: (ٳنما الٲعمال بالنیات)
[البخاری: ۱۹۰۷] و [مسلم: ٥٥۷]
واتە: بە تەئکید هەموو کردەوەیەك بە پێی نیەتەکانە.
٥- داپۆشینی عەورەت:
پێویستە لەکاتی نوێژدا جلوبەرگێکی وا لەبەربکرێت کە عەورەت دابپۆشێت، کە عەورەت بۆ پیاوان نێوان ناوك و ئەژنۆیەو ئەژنۆشی لەگەڵە، بۆ ئافرەتیش هەموو لەشی عەورەتە جگە لە دەست و دەموچاوی کە دەبێت دیاربێت لە کاتی نوێژدا .
وە ئەگەر پیاو هیچ جلێکی نەبوو تەنها بەشی ئەوەندەی کرد کە ئاماژەی پێکراوە ئەوە بەو شێوەیە نوێژ دەکات ئەگەر نا دەبێت بە جوانترین شێوەو جل بپۆشێت.
٦- سیواك:
سیواك کردن سونەتە لە نوێژدا .
۷- دابەستنی نوێژ:
نوێژ دابەستن بە وتنی -اللە ٲکبر- دەبێت وەکو پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: (إنّه لاتتمّ صلاة لٲحدٍ من النّاس حتّی یتوضّٲ، فیضع الوضوء مواضعه، ثمّ یقول: الله أکبر ).
[ٲبوداود: ۸٥۸] و [ابن ماجە: ٤٦۰]
واتە: بێگومان نوێژی هیچ کەسێك دروست نییە تاوەکو هەموو ئەندامەکانی دەست نوێژی نەشوات هەروەکو چۆن فەرمانی پێکراوە، پاشان دەڵێت -اللە اکبر- .
۸- دەست بەرزکردنەوە:
لەکاتی دەستپێکردنی نوێژدا دەست بەرزدەکرێتەوە تا ئاستی گوێ یان تا ئاستی‌ شانەکان، پەنجەکان ڕووەو قیبلە نە زۆر لێکیان جیادەکەیتەوە نە دەیاننوسێنیت بە یەکەوە، لەکاتی -اللە ٲکبر- بێت، یان لە پێش-الله ٲكبر- بێت، یان لە دوای بێت بە هەموو شێوازەکان هاتووە .
۹- دانانی دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ:
هاوەڵی خۆشەویست-وائل ابن حجر- خوالێی ڕازیبێت-
دەفەرمووێت: (صَلّیْتُ مَعَ رَسُولِ اللەِ-صلی الله عليه وسلم-ووضع یدەُ الیَمنی عَلی یدە اليسری علی صَدرە)
[ٳرواء الغلیل: ۳٥۲]
واتە: لەگەڵ پێغەمبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم- نوێژم کرد جا دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی داناو لەسەر سینگی ڕای دەگرت، وە لە فەرموودەیەکی تردا بە دەستی ڕاستی دەستی چەپی دەگرت، هەردوو شێوازەکە لە سوننەتدا هاتووە .
۱۰- تەماشاکردنی شوێنی سوجدە: لە هەموو کاتەکانی نوێژدا تەماشای شوێنی سوجدە دەکرێت جگە لە کاتی تەحیاتدا کە تەماشای پەنجە دەکرێت، پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: (فٳذا صلیتم فلا تلتفتوا، فٳن الله تعالی ینصب وجهه لوجه عبده في الصلاة ما لم یلتفت).
[الترغیب والترهیب: ۳٥۳]
واتە: ئەگەر نوێژتان کرد ئەوا چاو مەگێڕن و لامەکەنەوە بەم لاو بەو لادا، چونکە خوای گەورە ڕوو دەکاتە ڕووی بەندەکەی لەكاتی نوێژكردندا بەمەرجێك بەندەکەی چاونەگێڕێت بەم لاو بەو لادا .
۱۱- دوعای دەست پێکردنی نوێژ:
دوعای زۆر هاتوە لە سوننەتدا لەوانە:
❃ الحمد للە حمداً کثیراً طیباً مبارکاً فیە.
❃ اللە ٲکبر کبیرا والحمد للە کثیرا وسبحان اللە بُکرةً وٲصیلاً.
❃ سبحانك اللهم وبحمدك وتبارك اسمك وتعالی‌ جدك ولا ٳله غیرك.
❃ وجهت وجهي للذي فطر السماوات والأرض حنيفا وما أنا من المشركين، ٳن صلاتي ونسكي ومحياي ومماتي لله رب العالمين لا شريك له وبذلك أمرت وأنا من المسلمين.
۱۲- پەناگرتن بەخوای گەورە لە شەیتان:
وتنی: (ٲعوذ باللە من الشیطان الرجیم).
۱۳- خوێندنی سوڕەتی -الفاتحة-:
پێویستە لە هەموو ڕکعاتێکدا بخوێندرێت ئەگەر نەخوێندرێت ئەوا نوێژەکە دروست نییە هەروەکو پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: (لا صلاة لمن لم یقرٲ بفاتحة الكتاب) [البخاري: ۷٥٦]
واتە: نوێژی هیچ کەسێك قەبوڵ نییە ئەگەر سوڕەتی -الفاتحة-ی تێدا نەخوێنێت.
۱٤- خوێندنی سوڕەتێکی تر یان چەند ئایەتێك لە قورئان:
۱٥- چونە ڕکوع:
دوای خوێندنی سوڕەتی- الفاتحة- و سوڕەتێکی تر -اللە ٲکبر-دەکەیت و دەست بەرزدەکەیتەوە بە شێوەی دەست بەرزکردنەوەی دابەستنی نوێژ پاشان دەچیتە ڕکوع، دەبێت پشتت ڕێك بێت واتە نەکەم بچەمیتەوە نە زۆریش، وە بە دەستەکانت ئەژنۆکانت دەگریت و پەنجەکانت لێك بڵاودەکەیتەوە، هەروەکو پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- بەو پیاوەی فەرموو: کە نوێژەکەی بە تەواوی ئەنجامنەدا (فٳذا رکعت فضع راحتیك علی ركبتیك، ثم فرج بین ٲصابعك، ثم امكث حتی یٲحذ كل عضو مٲخذه)
[الترمذی: ۸٥۹]
واتە: ئەگەر کڕنوشت برد ناو لەپی دەستەکانت لەسەر ئەژنۆکانت دابنێ و پەنجەکانت لە یەکتر جیابکەرەوە، پاشان لە کڕنوشەکەتدا بمێنەوە هەتاوەکو هەموو ئەندامێکت جێی خۆی دەگرێت.
وە لە ڕکوعدا ئەم زیکرە دەخوێنیت: (سبحان ربي العظیم وبحمده ) [سێ جار]
۱٦-هەستانەوە لە ڕکوع:
کە لەڕکوع هەستایتەوە دەست بەرزدەکەیتەوە وەك دەست بەرزکردنەوەی دابەستنی نوێژ پاشان ئەم زیکرە دەخوێنیت: (سمع اللە لمن حمدە -ربنا ولك الحمد)، وە دەبێت پشت تەواو بەرزبکەیتەوە و لەشت لە جوڵە بکەوێت هەروەکو پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: (لا تجزیٔ صلاة الرجل حتی یقیم ظهره في الركوع)
[صحیح الجامع: ۷۲۲٥]
واتە: نوێژی هیچ کەسێك تەواو نییە ئەگەر لەدوای ڕکوع پشتی تەواو بەرز نەکاتەوە .
۱۷- سوجدەبردن:
پێویستە لەكاتی سوجدە بردندا هەردوو دەستت پێش ئەژنۆكانت بخەیتە زەوی، هەروەكو پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (إذا سجد أحدكم، فلا یبرك كما یبرك البعیر، ولیضع یدیە قبل ركبتیه)
[ابن خزیمة: ۷٦/۱].
واتە: ئەگەر هەركەسێك لەئێوە سوجدەی برد با وەكو وشتر نەكات بەڵكو، دەستەكانی پێش ئەژنۆكانی بخاتە سەر زەوی،
٭٭ وە دروستیشە بە پێچەوانەشەوە.
كاتێك سوجدە دەبەیت دەبێت ئەندامەكانی لەشت لەجووڵە بكەوێت وە سوجدە بردنیش لەسەر حەوت ئەندام دەبێت وەكو پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم- دەفەرمووێت: (أمرت أن ٲسجد علی سبعة أعظم الجبهة - وأشارة بیدیە علی أنفە - والیدین والرجلین وأطراف القدمین)
[البخاري: ٨١٢] و [مسلم: ١٠٩٨]
واتە: فەرمانم پێ كراوە كە سوجدە بەرم لەسەر حەوت ئەندام (نێوچەوان، بەدەستی ئاماژەی بۆ لوتیشی كرد وە هەردوو دەست و ناولەپ، ئەژنۆكان، نووكی پێیەكان) وە لەسوجدەدا ئەم زیكرە دەخوێنیت: (سبحان رب الٲعلی وبحمدە).
۱۸- هەستانەوە لە سوجدە:
كە لەسوجدە هەستایتەوە -الله ٲكبر- دەكەیت لەسەر پێی چەپ دادەنیشیت و پەنجەكانی پێی ڕاست دەچەقێنیت بەزەویدا، دەبێت ئەندامەكانی لەشت لەجووڵە بكەوێت، وە ئەم زیكرەش دەخوێنیت: (رب اعفر لي، رب اغفر لي) .
٭٭ وە لەکاتی دووبارە چوونەوە بۆ سوجدە وەك شێوازی پێشوو دەکەیتەوە.
۱۹- پشووە دانیشتن:
كە سوجدەی دووەمت بردو هەستایتەوە-اللەٲکبر-دەکەیت، پێویستە كەمێك دابنیشت تا ئەندامەكانی لەشت لەجووڵە دەكەون، پاشان هەڵبسیتەوە بۆ ڕكعاتی دووەم متمانە بكەیتە سەر دەستەكانت وەكو شێوازی هەویر شێلان.
۲۰- تەحییات:
لەكاتی تەحییاتدا لەسەر پێی چەپ دادەنیشیت و پەنجەكانی پێی ڕاستت دەچەقێنیت بەزەویدا وە تەحییات دەخوێنیت بەم شێوەیە: (التَّحِيَّاتُ للهِ، وَالصَّلَوَاتُ، وَالطَّيِّبَاتُ، السَّلامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ)
[البخاري: ٨٣١] و [مسلم: ٨٩٥].
بەڵام دانیشتن بۆ تەحییاتی کۆتایی لە نوێژە سێ ڕکعاتی وچوار ڕکعاتییەکان پێی چەپ دەردەکرێتە دەرەوە و لەسەری دادەنیشرێت و بەدەستی چەپ ڕانی چەپ دەگریت.
۲۱- سەڵاوات دان:
لەدوای تەحییات پێویستە سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم- بدەیت، كەسەڵاوات بەچەند شێوازێك هاتووە لەو شێوازانە: (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، و بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ )
بەڵام بۆ تەحیاتی کۆتایی بۆ نوێژە دوو ڕکعاتی و سێ ڕكعاتی و چوار ڕكعاتیەكان لەتەحییاتی كۆتایدا لەدوای سڵاواتەكە ئەم دووعایە دەخوێنیت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ، وَمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ )
[البخاري: ٨٣٢] و [مسلم: ١٣٢٥]
واتە: خودایە پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ و لە سزای دۆزەخ و ئاشوبەی ژیان و ئاشوبەی مردن و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەججال.
٭٭ پاشان هەر دوعایەك بتەوێت دەتوانیت بیكەیت.
۲۲- پەنجە جووڵاندن لە تەحییاتدا:
پێغەمبەری خوا -صلی الله علیە وسلم- دەستی چەپی دەكردەوە و لەسەر ڕانی چەپی دایدەنا وە پەنجەكانی دەستی ڕاستی دەنوقاند و ڕووەو قیبلە ئاماژەی بەو پەنجەیەی دەكرد كەدوای پەنجە گەورەكەی دێت -پەنجەی شایەتومان- چاوی تێدەبڕی و دەیجوڵاند.
-وائیلی كوڕی حجر- خوالێی ڕازیبێت- دەفەرمووێت: (رأیت النبي -صلی الله علیە وسلم- ... ورفع التي تلیهما یدعو بها فی التشهد)
[ٲبوداود: ٧١٦] و [ٳبن ماجە: ٩١٢]
واتە: بینیم پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم- نوێژی دەكرد، لەتەحییاتدا پەنجەی شایەتومانی بەرز دەكردەوەو دەیجوڵاند و دوعای پێ دەكرد.
وە ابن عمر ڕەزای -خوالێی ڕازی بێت- دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا -صلی الله علیە وسلم- فەرموویەتی: (لهي أشد علی الشیطان من الحدید)
[ٲخرجە ٲحمد: ٦١٤٣]
واتە: پەنجە جوڵاندن لەتەحییاتدا قورسترە لەسەر شەیتان لەوەی كە بەئاسن لێی بدەیت.
وە دروستیشە نەیجوڵێنیت بەڵام دەبێت لەسەرەتای تەحیات تا کۆتایی بەرزی بکەیتەوە نەك لەکاتی شایەتومان بەرزی بکەیتەوە، وە دەبێت سەیری پەنجەی شایەتومان بکەیت.
۲۳- سەلام دانەوە:
سەلام دانەوە ڕوكنە، هەركەسێك لەنوێژدا سەلام نەداتەوە نوێژەكەی بەتاڵە، هەروەكو ئیمامی علی -خوا لێی ڕازیبێت- دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا -صلی الله علیە وسلم- فەرموویەتی: (مفتاح الصلاة الطهور وتحریمها التكبیر وتحلیلها التسلیم)
[صحیح الجامع: ٥٨٨٥]
واتە: كلیلی نوێژ دەست نوێژە، بە -الله أكبر-كردنی دابەستنی نوێژ هەموو ئەو شتانەت لێ حەرام دەبێت کە پەیوەندی بە نوێژەکەوە نییە، وە بەسەلامدانەوە هەموو ئەو شتانەت بۆ حەڵاڵ دەبێت كە لەنوێژدا لێت حەرام كرابوو.
لەكاتی سەلامدانەوەدا دەڵێیت: -السلام علیكم ورحمة الله- بەلای ڕاست و بەلای چەپدا.
٭٭ وە بەلای ڕاستدا دەتوانرێت -وبركاتە-ی بۆ زیاد بكرێت.
ـ-------------------------------------------
بۆ زیاتر ئاشنابوون بە چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- بڕوانە کتێبی -صفة صلاة النبي-
نوسینى زانای پایەبەرز: محمد بن ناصر الدين الألباني -ڕەحمەتی خوای لێبێت-.







ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Recent Comments

KurdpdfBook




کۆمێنتەکان

پەیوەندی

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *